زایەڵە - وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەو بابەتە پەیوەندی بە بودجەوە هەیە.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2022دا بەغدا تەنیا بە دووجار 200ملیارەكەی ناردووە، ئەوەی پێویست بووە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتوەو هیچ بیانوویەك نەبووە ئەو پاره نەنێردرێت .
لە بارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران جوتیار عادل وتیشی ، لیژنەی پەیوەندار لە حكومەت بۆ بابەتی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كاری خۆی دەكات، ئەو بابەتەش پەیوەندی بە بودجە هەیە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم