زایەڵە – کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی له‌مه‌ڕ ئاسانكاری نوێ بۆ سه‌ردانی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
لەم ئاگادارییەدا هاتووە؛ ئاگاداری هاووڵاتییانی به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، به پشتبه‌ستن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، شێوازی گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراقی كه پاسپۆرتی ئاسایی‌یان هه‌یه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران تا راگه‌یاندنی دواتر به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بێت:
هاووڵاتییانی عێراقی له كاتی هاتنه‌ناو خاكی ئێران له ڕێگای وشكانی و ئاسمانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ده‌ریاوه پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزه نییه و زانیاریه‌كانیان له كاتی گه‌یشتنیان بۆ سنوره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی جێگیر له سنووره‌كانی ئێرانه‌وه تۆمار ده‌كرێن و مۆڵه‌تی چوونه ژووره‌وه‌ی یاساییان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ پێ ده‌درێت.
*تێبینی گرنگ:
-ئه‌و هاووڵاتییه عێراقیانه‌ی كه به مه‌به‌ستی مه‌به‌ستی خوێندن، كار، وه‌به‌رهێنان، كاری رۆژنامه‌وانی و ڕۆژنامه‌نووسی، یاخود خوازیاری ڤیزای خێزان (خانواده‌ی هاوسه‌ر ئێرانی) ن، پێویسته له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڤیزای پێویست وه‌ربگرن.
-ئه‌م ئاسانكاریانه له‌خۆگرته‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراقیه له سه‌رجه‌م سنوره رێگه‌پێدراوه‌كانی ئێرانه‌وه.
-پابه‌ندبوون به ڕێكار و ڕێسا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه پێویست و گرنگه: پێویسته پێش چوونه ژووره‌وه بۆ ناو خاكی ئێران كارتی ڤاكسین كه لانی كه‌م دوو دۆزی پێوه‌بێت یاخود پشكنینی كۆرۆنای نێگه‌تیڤ كه كه‌متر له 72 كاتژمێیری به‌سه‌ردا چووبێت، بخرێته‌ڕوو.