زایەڵە - له قه‌زای كفری پڕۆژه‌ی گۆڕینی سیسته‌می ڕووناكی شه‌قامه‌كانی قه‌زاكه ئه‌نجام ده‌درێت .
کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كفری و به بڕی (١٧٠,٤٢٧,٠٠٠) سه‌دو حه‌فتا ملیۆن و چوار سه‌دو بیست و حه‌وت هه‌زار دینار له لایه‌ن كۆمپانیای (هاوشێوه ) پڕۆژه‌ی گۆڕینی پێكهاته‌ی ڕووناكی ( بلاجكتۆر ) ی شه‌قامه‌كانی كفری ئه‌نجام ده‌درێت له جۆری سۆدێۆمهوه بۆ جۆری لیدی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپی كه دۆستی ژینگه‌یه‌و كاره‌بای كه‌متری پێویسته بۆ كاركردن و تەمەنی كاركردنیان زۆر زیاتره له جۆری پێشوو .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
October 19, 2022