زایەڵە - مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەیمی هامیل، جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد.
لە دیدارێکدا (ئەمڕۆ ٤ شەمە، ١٩/١٠/٢٠٢٢، لە هەولێر) جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا، لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بیر و ڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
جێگری سەرۆکی هەرێم گرنگی یاسایی نەوت و گازی لەعێراق بە بایەخ لەقەڵەمدا و نەشی شاردەوە کە زامنی چارەسەری کێشەی پێشمەرگە و خاک و مافە نەتەوەییەکان ئاسانتر دەکات.
هەردولا، هاوڕابوون لەسەر بایەخی یەک ڕیزی و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بە گیانێکی نیشتیمانی و بەرپرسیارانە لە پێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستورییەکان و رەنگدانەوە ئەم دیدە بە ئامانجی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی ناوخۆی هەرێم.  
لە کۆتاییدا جەیمی هامیل، دڵنیاییدا کە وڵاتەکەی و هاوپەیمانان بە بایەخەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانن و ئامانجیانە پرسی مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیان و پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لەم ناوچەیەدا بێتە ئاراوە.