زایەڵە - هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران، سەردانی تاران دەکات، ئامانجی سەردانەکەش بۆ پێشخستنی زیاتری "په‌یوه‌ندییه ئابوری، فه‌رهه‌نگی و كلتورییه‌كانی نێون هەردولایە".
ڕۆژی چوارشەممە راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌هدی سه‌فه‌ری، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مانتار د. حه‌یده‌ری، له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران و د. فكرى، جێگری وه‌زیری دارایی و ئابوری، ته‌با ته‌بایی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد.
ئەوەش هاتوە، له دیدارێكدا كه نەسروڵڵا ڕەشنودى، كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئیسلامیی ئێران له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بو، په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و گه‌لان و وڵاتی ئێران باسی لێوه كرا، به‌تایبه‌ت له ڕ‌وى كلتوری و فه‌رهه‌نگیی هاویهشى نێوان هه‌ردولادا.
راگەیاندنی پەرلەمان ئەوەشی خستوەتەڕو، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانى تێوان هه‌ردولا، شانده‌كه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانى ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانی ئێران بكات.
لەکۆبونەوەکەدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی لەوەکردوە، "ئه‌م بانگهێشتنامه‌یه ده‌رفه‌تێكی گرنگ ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌م له ناساندنی ڕۆڵ و پێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی یاسادانان و هه‌میش بۆ دروستكردنی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ پێشخستنى په‌یوه‌ندییه ئابوری و فه‌رهه‌نگی و كلتورییه‌كان."
ئەوەشی خستوەتەرو، له‌ئێستادا یه‌كێك له پڕۆژه‌یاساكانی پەرلەمان كه په‌یوه‌سته به ده‌رفه‌تی كاری نێوده‌وڵه‌تی، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه و ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وه‌ك هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه‌ی بیانی به‌شداربن له وه‌به‌رهێنان و بونیادنانی پرۆسه‌ی ژێرخانی ئابوری و ئاوه‌دانی له هه‌رێمی كوردستاندا.
له به‌رامبه‌ردا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپاسی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانى بۆ پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابوری و فه‌رهه‌نگی و كلتورییه‌كانی نێوان هه‌ردولا كردوە و گه‌شبینیی خۆیشی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتویی پرۆسه‌ی یاسادانان له هه‌رێم و كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ربڕیوە.