زایەڵە - چالاكوانێك لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردەوە كە لەكارگەی غازی كۆیە لەكاتژمێر 10:30 بەیانی وتویانە كە غاز نەماوە .
لەمبارەیەوە بەندی لوقمان بانەگوڵانی چالاكوانی شاری كۆیە لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە: كاتژمێر ١٠:٣٠ی شه‌ممه له ڕێكه‌وتی ٢٢/١٠/٢٠٢٢له به‌رده‌م كارگه‌ی غازی كۆیه بووم وتیان غاز نه‌ماو ئه‌وه‌ی هه‌بوو خه‌لاس ئه‌وان وایان وت.
ئەوەشی نوسیوە: به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی زۆر ده‌هات و ده‌یان ناردنه‌وه, جا نازانم له كاتژمێر چه‌نده‌وه دابه‌ش كراوه‌و خه‌لاس بووه .
ئەوه‌ش لەكاتێكدایە، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، غاز بە بۆری دەگەیەنرێتە سەرجەم ماڵەکان لە هەرێمی کوردستان.
پێشتر کەریم عەلی سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سووته‌مه‌نى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: "مانگەکانی داهاتوو لەگەڵ هاتنی سەرمادا قەیران دروستده‌بێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم