زایەڵە - قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند؛ هەڵمــەتی هەفتــەی چــەکــداماڵین دەسـت پــێ دەکــەین.
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بەرایەڵەی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی فەرمی لە سنوری قەزاکەماندا سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی ڕاسپاردووە کە هەست بە ئەنجامدانی هەفتەی هەڵمەتی (چەکداماڵین) و هەر دیاریدەیەکی ناشارستانی کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و زیان گەیاندن پیان .
وتیشی، ئەنجام دانی ئەم هەڵمەتە بۆ دەست بەسەرداگرتنی (چەکی بێ مۆڵەت)ە لە هەموو شوێنەگشتیەکاندا و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی یە و ئۆتۆمبیلی جام ڕەش و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتایە کە لە هەموو شوێنێکی سنوری قەزاکەمان بەجشەو ڕۆژ هێزە ئەمنیەکانمان بازگەدادەنێن و دەست دەکەن بە پشکنین .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم