زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پشكنینی چاو بۆ دەرهێنان و تازەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشكنینەكان ئەنجام دەدەن و چیتر لەخەستەخانەی (هلال احمر) ناكرێت.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (شەممە 29-10-2022) بڵاویكردەوە، سەرجەم هاووڵاتیان و سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەتی شوفێری ئاگاداردەكەنەوە، كەوا لیژنەی پشكنینی چاو بۆدەرهێنان وتازەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ،لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشكنینەكان ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چیتر لە نەخۆشخانەی (هلال احمر) پشكنینی چاو بۆدەرهێنان و تازەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ناكرێت بە تایبەتی لە كاتی دەوامی بەیانیان.