زایەڵە - ئه‌ندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران ناسێندران.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌ونۆهەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌ندامانی ده‌ستەی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی سی‌ونۆهەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران بە تێکەڵاوێک لە دادوەرانی ئێرانی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسێندران که "مەحموود کلاری" Mahmoud Kalari، "میرۆنا ڕادو" Mirona Radu، "ئێدویناس پۆکێستا" Edvinas Pukšta، "تەحسین ئیشبیلێن" Tahsin Isbilen و "سێرجیۆ گۆمێز" Sergio Gomez ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که پێکده‌هێنن.
مەحموود کەلاری
"مەحموود کەلاری" وێنه‌گری فۆتۆگرافەر، فیلمهه‌ڵگری فیلمی سینه‌مایی، ده‌رهێنه‌ری پێشه‌نگی سینەما لە ساڵی ١٣٣٠ لە تاران لەدایکبووە. ئه‌و کاری وێنه‌گرتنی چەندین فیلم و به‌رهه‌می سینه‌مایی لەوانە؛ "عه‌نکه‌بووت" واته جاڵجاڵۆکه، "بۆمب؛ ڕۆمانسییەتێکی ئه‌ویندارانه"، "بوهت" واته سه‌رسووڕمان، "بەراز"، "کاتژمێر ٥ی ئێوارە" و... ئه‌نجام داوه و لە زۆربه‌ی فێستیڤاڵەکانی ناوخۆیی و بیانی‌دا چه‌ندین خەڵاتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
میرۆنا ڕادۆ
"میرۆنا ڕادو" دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لە ساڵی 1986 لە شاری بوخارێست لەدایکبووە که نزیکەی 15 ساڵە لە پیشەسازی فیلم‌دا (بەرهەمهێنان و په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلم) له‌وانه فێستیڤاڵە گرنگەکانی نێودەوڵەتی چالاکی ده‌کات. ئه‌و دامەزرێنەری فێستیڤاڵی O’Clock واته (کاتژمێر)ە و لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی وەک بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەنیمەیشێنی ABIFF بوخارێست دەستنیشان کراوە. میرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز وەک ئەندامی لیژنەی دادوەرانی له‌یبڵی سینەماکانی ئەوروپا کار و چالاکی کرد.
ئێدویناس پۆکستا
"ئێدویناس پۆکێستا" لە ساڵی ١٩٧٤ لە شاری ویلمیوس لەدایکبووە. ئه‌و پرۆگرامەر و به‌رنامه‌داڕێژ و ئەندامی ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپایە لە لیتوانیا. لە هاوینی ٢٠١٨ی زایینی وەک ڕاوێژکار بۆ فێستیڤاڵی فیلمی BLACK NIGHTS لە شاری تالین چالاکی هه‌یه. ئێدویناس لە ساڵی ٢٠٠١ بەردەوام لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لە ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقیا، ئەمریکای باشوور و هتد به‌شداری دەکات. ئێدویناس کارناس و شارەزای لیژنەی هەڵبژاردنی خەڵاتهکانی فیلمی ئەورووپایە. ئه‌و هەروەها پێشتر وەک ئەندامی لیژنه‌ی ناوبژیوان لە زۆربه‌ی فێستیڤاڵەکان وەکوو کان و بووسان دادوەری لەسەر کورته فیلمه‌کان و فیلمه بڵینده‌کان کردووە.
تەحسین ئیشبیلەن
"تەحسین ئیشبیلەن" لە ساڵی 1964 لە شاری ئیزمیر لەدایکبووە، ئه‌و وەکوو به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلم و دەرهێنەر لە پیشەسازی سینەمادا چالاکی دەکات. تەحسین وەک وێنەگرێک لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییە بەناوبانگەکانی وەکوو History Channel واته کەناڵی مێژوو و ARD هاوکاری هه‌بووه. ئه‌و تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و نێودەوڵەتیدا لە یۆنان، تورکیا و ... ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان بووه.
سێرجیۆ گۆمێز
"سێرجیۆ گۆمێس" لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری پرۆتۆ لەدایکبووە، ئه‌و لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و بەناوبانگی "ڤیلا دۆ کۆنه" لە پورتوگال وەک پلاندانەر و به‌رنامه‌داڕێژ و ڕێکخەری کەرتی پیشەسازی و به‌شی رکابه‌ری چالاکی ده‌کات.