زایەڵە - ئەمڕۆ دووشەممە ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەیەك لە نزیك قوشتەپەی هەولێر كەوتەوەو لە ئێستا تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكەن.
بەگوێرەی ئەوزانیاریانەی دەست تیمی ڕاگەیاندنی زایەڵە کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەیەك لە نزیك قوشتەپەی هەولێر كەوتەوەو لە ئێستا تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكەن.
ئەوەش زانراوە، تا ئێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوەو زانیارییەكانیش لەسەر چۆنیەتی ڕوداوەكە ئاشكرا نەكراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم