زایەڵە - بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە وئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم و جێگرانی پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوبەری گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە دەستبەکاربوو و ڕێز لە بەڕێوبەری پێشووی گەشت و گوزاری هەڵەبجە گیرا.
لە ووتەیەکدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار کرد و ئەرک و کارەکانی غەریب ئەحمەدی لە ڕابردوو بە هەنگاوێکی باش وەسفکرد و پیرۆزبایی لە چیاقاسم بەڕێوبەری نوێی گەشت و گوزار کرد و پشتیوانی بۆ سەرخستنی کارەکانی ڕاگەیاند و سوپاسی سەرۆکی دەستەی گەشت وگوزاری کرد لە کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیەگشتیەکە.
لای خۆشیە سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایگەیاند هەڵەبجە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگە، چیمان پێبکرێت بۆ کەرتی گەشتیاری لەهەڵەبجە دەیکەین.
لەکۆتایدا سوپاس و پێزانینی پارێزگا و چەپکە گوڵی دەستەی گەشت و گوزار وبەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە پێشکەش بە بەڕێوبەری پێشوو و بەڕێوبەری نوێکرا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم