زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی سەرۆک کۆماری ئەمریکای دایەوە لەمەڕ وتەکەی لەبارەی "ئازادکردنی ئێران".
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکی لە کۆبوونەوەیێکی نەتەوەیی لە تاران، لە وەڵام بە جۆ باید سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە باسی لە ئازادکردنی ئێران کردبوو، وتی: ئێران ٤٣ ساڵ لەمەوبەر ئازادکرا و شێلگیرە لەسەر ئەوە نەبێتەوە ئەسیری ئێوە.
وتیشی: مەگەر بە هەڕەشە و گەمارۆی ئێوە دەوەستین؟ ئێوە بە دوای خاوکردنەوەی ڕەوتی گەشەپێدانی ئێرانن و ئەمریکا دەزانێت ئێران لە ڕەوتی پێشکەوتن دایە و هەر بۆیە بە دوای ئەوەن ئێران گۆشەگیر بکەن، بەڵام لە هەموو پیانەکانیان شکستیان هێناوە.
شیاوی باسە بایدن لە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە کالیفۆرنیا گوتبووی: نیگەران مەبن، ئێران ئازاد دەکەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانی هەر چەشنە هەوڵدانێک بۆ ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکەی لەپێناو جێبەجێ کردنی پیلانی نەیاران ناوبرد.