زایەڵە - سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی بازرگانی کردووە کوالێتی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان باشتر بکرێت و بۆ بارسووکی لەسەر شانی هاوڵاتییان، داواشی کردووە ماددەی دیکەی بۆ زیاد بکرێت.
نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە لەسەر حکومەت ماددە خۆراکییەکانی فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتییان دەستەبەربکات.
لە ڕاگەیندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، جۆر و کواڵێتی ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان باشتر بکەن و هەوڵبدەن ماددەی دیکەشی بۆ زیادبکەن بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا و سەقامگیری ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بارسوکی لەسەر شانی هاوڵاتییان.
لە ئێستادا لیژنەیەک پێکهێندراوە لە پێناو باشترکردنی فۆڕمی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە رووی چەندێتی و چۆنیێتییەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم