زایەڵە - هەوڵی دروستکردنی سایلۆ وسەرپێ خستنی شەش بەڕێوبەرایەتی لە هەڵەبجە دەدرێت و میلاکاتیان بۆ دابیندەکرێت .
لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیکرد لە بەڕێزان کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی وپیشەساز و عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشە سازی .
لەدیدارێکدا کە هەریەک لە جێگرانی پارێزگار ئامادەی بوون باس لە بەڕێوبەرایەتی و گرفت و داواکاریەکانی پەیوەست بەوەزارەتەکەیان کراوسوپاسی هاتنیان کردن.
دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، دوای بەخێرهاتنیان ڕایگەیاند پرسی درووستکردنی سایلۆ وسەرپێ خستنی شەش بەڕێوبەرایەتی پەیوەست بە وەزارەتەکەیان گفتوگۆمان لەسەر کردووە و هەوڵەکانمان دەخەینەکار بۆ دابینکردنی میلاکات بۆیان.
لای خۆشیەوە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشە سازی ڕایگەیاند دامەزراندی ئەو فەرمانگە نوێیانە کار لەسەر دابینکردنی میلاکاتی پێویستیان بۆ دەکەین و سەردانی کارگەکانی هەڵەبجە دەکەین بۆ زانینی گرفتەکانیان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم