زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاندئەمڕۆ دووشەممە ۷ـ۱۱ـ۲٠۲۲ نەوت لەسنوری قەزای دووکان دابەش دەکرێت.  
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ هەرخێزانێک بری ۲٠٠ لیتر بەبری ١٣٥٠٠٠ سەدوسێ هەزاروپێج سەد دینار دابەش دەکرێت.  
پێشتریش ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو ، هەر نەوتێک لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان هەبێت دابەشدەکرێت، بەپێی پلانیش نەوتەکە لەناو شاردا دابەشدەکرێت.    
باسی لەوەشکرد، ھە‌وڵێكی زۆر ھە‌یە‌ بۆ چاوپێداخشاندنە‌وە‌ بە‌ ‌بە‌رزی نرخی ئە‌و نە‌وتە‌ی لە‌‌ حكومە‌تی ناوە‌ند و وە‌زارە‌تی سامانە‌ سروشتییە‌كانە‌وە‌ بۆ ھاوڵاتییان دابین دە‌كرێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم