زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بەڵێن دەدات لەکاتی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی کارەبادا کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکەن.
کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپیشەم دیمەن خان وەکو لیژنەی پیشەسازی و وزە سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیمان کرد و لەگەڵ کاک شێخ سالار، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سێمانیدا بە ووردی گفتوگۆمان دەربارە سسستمی پریپەیدی کارەبا کرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوامان کرد کە ئەو هاووڵاتیانەی قەرزی کرێی کارەبایان لایە لەکاتی گەڕاندنەوەی قەرزەکانیاندا هاوکاریان بکەن بەقیست ئەو بڕەپارەیەیان لێ وەربگیرێتەوە، بەڕێزیان لەوبارەیەوە بەڵێنیاندا کارئاسانی تەواوبکەن بۆ هاوڵاتیان."