زایەڵە - سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، زەوی بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دیاریكراوە.

لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی زەوی بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دیاریكراوە و هەشت هەزار یەكە لە پارێزگای سلێمانی دروستدەكرێن، لەو ژمارەیە دوو هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەناو شاری سلێمانی دەبن و لە تانجەرۆ و تاسڵوجە زەوییان بۆ دیاریكراوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەوەی سەرگەرمی تەواوكردنی رێكارەكانن و نەخشەدانان بۆ پڕۆژەكە تەواوبووە و لە ماوەی داهاتوودا رایدەگەیەنن و وتی، زۆربەی زەوییەكان موڵكی هاوڵاتییانن و كوژاندنەوەیان و كردنیان بە موڵكی شارەوانی و تەواوكردنی رێكارەكان كات دەخایەنێت.

ئامادەکردنی- کامەران‌  کەریم