زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گوژمەی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە سنووری شارەوانیی شۆڕش خەرج دەكرێت.
گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی شۆڕشە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی چاككردنی شەقام لە گەڕەكی مامۆستایان لە ناحیەی شۆڕش و هەروەها چاككردنی شەقامی سەرەكیی قەرەهەنجیرییەكان لە ناحیەی شۆڕش. ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات و لەسەر پلانی ئەمساڵ ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم