زایەڵە - کارگەیەکی پاککردنەوەی گەنمی بنەتۆو بە توانای (10بۆ12) تەن لە کاتژمێرێکدا لە پارێزگای سلێمانی کرایەوە.

کشتوکاڵی  سلێمانی  ڕایگەیاند،    بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قەزای دوکان و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و ستافێکی وەزارەت و جوتیاران و فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی / بەشی بەرهەمهێنان و پەسندکردنی تۆو، مەڕاسیمی کردنەوەی کارگەی پاککردنەوەی تۆوی گەنم بەڕێوەچوو.

ئەم کارگەیە لەکاتژمێرێکدا توانای پاککردنەوەی ( 10 بۆ 12 ) تەن گەنمی بنەتۆی هەیە . لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەبڕی 1,911,108,245 ملیار دینار بۆ‌ سوود و پاڵپشتی جوتیاران و دروستکراوە . ئەمساڵ بڕی 2130 تەن گەنم پاککراوەتەوە لەچەند تەرزێکی باوەڕپێکراو و تۆمارکراو (سلێمانی 2 ,جیهان 99 )، بەنرخی پاڵپشتی لەسەر بودجەی بنەتۆی وەزارەتمان ، پێشکەشی جوتیاران دەکرێت ، لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەی گرنگیدان بە کوالێتی و بەبڕشت کردنی بەرهەمهێنانی بنەتۆ بۆ جوتیارانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان و جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم