زایەڵە - هزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری دا لهمهودوا ڕۆژانی شهممهش له دیوانی وهزارهت دهوامبكات بۆ راپهڕاندنی كاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن له داواكارییهكانییان.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی ڕایگەیاند، ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەمووان زیاتر بووە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هاوکاری سەرۆک بارزانی و جێگرانی سەرۆک، بۆیە رۆژانی شەممەش (کە رۆژی پشووی دیوانی وەزارەتە)، لە کاتژمێر 10:30 بەیانی 3:30ی دوای نیوهڕۆ، لهگهڵ تیمی نووسینگەکەم لە دیوانی وەزارەت دەوام دەکەین بۆ زیاتر راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان”.
ئەوە لە کاتێکدا ئالان حەمە سەعید، کاندید بوو بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە کۆنگرەی 14ی حزبەکەی بەڵام دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا.
دەقی پەیامەكەی:
سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤ـی پارتی،سەرکەوتنی جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، لەپاش کۆنگرە ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەمووان زیاتر بووە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هاوکاری جەنابی سەرۆک و جەنابی جێگرانی سەرۆک.
وەک کادرێکی پارتی کەمتمانەی ئەوەم پێدراوە لە کەرتی پەروەردە و فێرکردندا خزمەت بکەم بە گوڕ و تینێکی زیاترەوە پارتی وەک وەسیلەیەک بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک بەکاردێنم .
بۆ پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی و کارنامەکەی ، کە هاوکات جەنابی جێگری سەرۆکی پارتیمانە، رۆژانی شەممەش ( کەرۆژی پشووی دیوانی وەزارەتە ) لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی تا٣:٣٠ ی عەسر ، بەندە و تیمی نووسینگەکەم لە وەزارەت دەوام دەکەین بۆ زیاتر راپەراندنی کاروباری هاوڵاتیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان.
ئالان حمە سعید
٨ـی ١١ـی ٢٠٢٢