زایەڵە - تەنها لە مانگێکدا 27 هەزار هاوسەرگیریی و پێنج هه‌زار جیابوونەوە لەعێراق تۆماركراوە.
بەپێی ئامارێك لە ماوەی مانگێکدا 27 هەزار و 191 گرێبەستی هاوسەرگیریی و پێنج هه‌زار و 208 حاڵەتی جیابوونەوە
لەمبارەیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دادگاکانی باری کەسی لە عێراق لە ماوەی مانگی رابردودا 27 هەزار و 191 گرێبەستی هاوسەرگیرییان تۆمارکردوە، هاوکات شه‌ش هەزار و نۆ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریش تۆماركراون كه پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان هاوسه‌رگیریان كردبو.
هاوكات سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشكرایكردوه، مانگی (تشرینی یەکەم/10)، پێنج هه‌زار و 208 حاڵەتی پەسەندکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون كه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان بوون، هەروەها هه‌زار و 779 حاڵەتی جیابونەوەش به‌بڕیاری دادوه‌ر تۆماركراون.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم