زایەڵە - سەرۆک کۆمارى عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور بۆ ئەوەى هیچ لایەکیان گلەییان نەمێنێت

لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق لە لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (17-11-2022)  لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ئاماژەى بەوە کرد "سێ ساڵە عێراق نەیتوانیوە بودجە بە باشی خەرج بکات و هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان بنێت بەپێی دەستور"

جەختیشی کردەوە، ئەرکى لەپێشینەى ئێستا دابینکردنى ئاسایش و سەقامگیرییە، دواتر دابینکردنى خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتییان