زایەڵە - سالار مەحمود چاودێری سیاسی بە زایەڵەی ڕایگەیاند، لە کۆڕێکدا باس لە کەموکوڕیی و خەمساردیەکان کرا سەبارەت بە پەیدانەکردنی گرەنتی نێودەوڵەتی بەپێی یاسای نێودەوڵەتان بۆ چەند بارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید لەسەر خاک و خەڵکی کوردستان.
ناوبراو وتیشی؛ لە ئاستی ناوخۆدا پەرۆشی لەێاستی تاکەکەس ھەیە بەڵام لە ئاستی گشتی دەگمەنە. عیراق بێباک و خەمساردە لەناساندنی جینۆسایدی گەلانی کوردستان و عیراق. دادوەری راگوزەر و رێکارەکانی جێبەجێ نەکراوە. قەرەبووی قوربانیان نەکرداوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ عیراق سیادەی کامڵی نیە. چەمکی سیادەش گۆڕاوە لە ئاستی ناوخۆیی بریتیە لە رێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەکانی نێودەوڵەتی. لەم دۆخەدا ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتیە ئەو بۆ شاییە پڕ بکاتەوە.
باسی لەوەشکرد، کۆڕەکە بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی دەوڵەمەند کرا.سوپاس بۆ یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان و رێکخراوی چاوی کورد. لە ئامادەکاری کۆڕەکە.سوپاس بۆ مامۆستا دڵشاد نامیق و ئامادەبوان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم