زایەڵە - ئه‌مڕۆ ڕۆژی سێشه‌ممه لە بەغدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان لەگەڵ فايق زێدان، سه‌رۆكى ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبووه‌وه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا ڕایگەیاند، لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایق زیدان سەروکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوەوە،لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوو لا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ميكانيزمى پشتگيرى له دادوه‌رى و دابينكردنى هه‌موو پێويستييه‌كانى سه‌ركه‌وتنى كارى دادگاكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان گۆڕييهوه و جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگيى ڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له سه‌قامگيرى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا كرده‌وه و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و ڕۆڵى كاراى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵا دادوه‌ريى عێراق كرد.