زایەڵە - ئۆتۆمبێلیک لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە دەکرێتە دیاری بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمایی هەڵەبجە.
د، ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە ڕێو رەسمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەلەبجە و قایمقامی ھەلەبجە و تاقانەکانی ھەلەبجە و بەرکەوتوانی چەکی کیمایی و رزگاربوانی چەکی کیمایی ھەموو وەک و نوێنەری بەرکەوتوانی چەکی کیمایی ، ئۆتۆمبێلێکی مینی ڤان وەکو دیاری لە لایەن ڕێکخراوی PUI ی فەرەنسی لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی حکومەتی فەرەنسا بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمایی وەرگیرا لە گەل ھەندێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی.
وتیشی، بەدەر لە گرنگی نەخۆشخانەکەو ئازارەکانی بەرکەوتوان داوامان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد ھاوشێوەی ڕێکخراوە نێودەولەتیە نا حکومیەکان پاڵپشتی نەخۆشخانە کە بکات و بودجەی پێویستی سالانەی بۆ کرینی دەرمان تازە بکاتەوە وە ھەروەھا ئەو پێداویستیانەی کۆمپانیای جێ بەجێ کاری پرۆژەکە بە ئەرکی خۆی ھەڵنەستاوە زۆر زوو گوشار بکات بۆ تەواو کردنی نەخۆشخانەکەو و گەراندنەوەی پێداویستیەکان .
ڕونیشیکردەوە، لە کۆتاییدا ڕێکخراوی پی یو ئای فەرەنسی دوپاتی کردەوە و کە بەردەوام دەبێت لە یارمەتی دانی نەخۆشخانەکەو بەرکەوتوانی چەکی کیمایی .
ئامادەکردنی- کامەران کەریمa