زایەڵە - سەرکۆ  ئازاد گەڵاڵی ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،   لەهەرێمی کوردستان   ۲٥٠ هەزار کەس خانەنشینن (۱٦٠ هەزار خانەنشینی مەدەنی و ۹٠ هەزار خانەنشینی سەربازی)، كه بڕی نەختێنەی پێویست بۆ دابینکردنی موچەی مانگێکی خانەنشینانی هەرێم ۱۱۸ ملیار دینارە.
وتیشی،  دوو خاڵی جەوهەری ئەم بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی، دەبێتە هۆی سودمەند بونی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ و خانەنشینی مەدەنی.
یەکەم /کەمترین مووچە(٢٣٠،٠٠٠ )دووسەد و سی هەزار دینارەوە بۆ (٥٠٠،٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بەرز دەبێیتەوە.دووهەم/ خانەنشینی لە کۆی مووچە دەکرێت ، بڕوانامە و ساڵانی خزمەت و پله ئەژمار دەکرێیت ، پێدانی ١٢ مانگ موچەی تەواو بە دەرماڵەوە و خه‌رجكردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەوانەی ٢٥ ساڵ و زیاتر خزمەتیان هەیە .
ڕونیشیکردەوە ،    سەرەڕای دەستخۆشی لە دادگای فیدراڵی و تیمی پارێزەران، ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی یاسای ژمارە ٩ هەموارکراوی ساڵی ٢٠١٤ لە هەرێم بخه‌ینه كار، لۆبی ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی خانەنشینانی هەرێم بارودۆخی ژیانیان باشتر بێت.
ئامادەکردنی-  کامەران  کەریم