زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەسوکاری شەهیدان و و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە تیادا هاتووە "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە 177 لە 12/10/2022، بڕیاردرا بە بەدەرکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە بڕگەی 2ی رێنوێنی ژمارە 15ی ساڵی 2021 کە پاڵپشتە بە ماددەی 14 لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 2ی ساڵی 2020".
هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو لە رێکەوتنی دەرچوونی نووسراوەکەوە کار بەو بڕیارە دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.