زایەڵە - ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگار لەبارەی غازی ماڵانەوە كۆدەبنەوە و بڕیارە رێكار بگرنەبەر.
لەمبارەیەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو ئاشكرای كردووە، بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆوبونەوەیەک لەبارەی غازی ئێڵ پی جی-ـیەوە ئەنجامبدات.
ئەوەش هاتووە ،كە كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم