زایەڵە - قایمقامی ماوەت ڕایگەیاند: بە بڕی (40) ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی، كاری نۆژەنكردنەوە بۆ نەخۆشخانەی ماوەت دەكرێت.
کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاری بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لەسەردانیكردنی قائیمقامیەتی قەزای ماوەت لە 21-11-2022، بە بڕی (40)ملیۆن دینار كاری نۆژەنكردنەوە بۆ نەخۆشخانەی ماوەت(مەڵبەندی تەندروستی شەهید عوسمان ماوەتی) دەكرێت و ئەم بڕە پارەیە لەنۆژەنكردنەوەی چەند بەشێكی نەخۆشخانەكە خەرجدەكرێت، هەر لە ئیزوگام و دەرگاو پەنجەرەو تانكی و جبسن بۆرد و ژووری پاسەوان خەرجەكرێت.
وتیشی، ئەمە جگە لەوەی لە سبەینێوە بەشی تیشكی نەخۆشخانەكە دەكەوێتەوە كار، كە بە هۆی كەمی كارمەندەوە داخرابوو.ئێمە وێرای سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز كاك دكتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەم كارە گەورە خزمەتگوزاریەی بۆ نەخۆشخانەی ماوەت كە لە مێژ بوو كۆمەڵێك كێشەی گەورەی هەبوو وە لە مێژ بوو كاری نۆژەنكردنەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە نەكرابوو.
ئێمە لە ڕۆژانی 22 وە 27/11 پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەكەمان بەسەر كردەوە كە زۆر باش دەڕوات.
ڕونیشیکردەوە، وە ئێمە سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان هەیە بۆ كاك هێرش زەینەڵی بەڕیوەبەری كارگێری و كاك كاروانی بەڕێوەبەر دەكەین كە دڵسۆزانە لە كاردان، هەم لە سەرپەرشتیكردن و پێشخستنی كاری نۆژەنكردنەوەكە وە هەم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تری نەخۆشخانەوە كە لە ئێستادا تا ئاستێكی باش نەخۆشخانەكە لە ئاستێكی باشدایە.
ماوەتەوە بڵێین لای ئێمە و لای ستافی ئیدارەی نەخۆشخانەكە لە پلانماندایە لە هەوڵی زیاترا بین بۆ خزمەتی زیاتری ئەم نەخۆشخانەیە كە تاكە نەخۆشخانەی ناو قەزای ماوەتە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم