غالب محەمەد ئەندامی  پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   خەڵك فریای ئەو غازە نەكەوەن، لە زۆربەی ماڵەكانی هەرێم كارەسات ڕوودەدات، چونكە دەسەڵاتی  چەتە  خۆی بێ دەنگ كردوە.

وتیشی، دوای ئەوەی تێستی غازی(LPJ) هەرێمی كوردستانمان کرد لە عێراق، بۆمان دەركەوت هۆکاری تەقینەوەی غازی ماڵان (LPJ) هۆکارەکەی  دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی مادەی (ثايۆفین یان ثیۆفین)ی تێدا نی یە بەراورد بەو غازی(LPG)یەی كەلە عێراق بەكاری دێنێت .

باسی  لەوەشکرد ، ئەو مادە ئەوەیە بۆنێكی تیژی هەیە گەر یەك تۆز غاز دزە بكات لە سیستمی شۆڤاژەكە ،بەڵام كە تێدا نەبێت بۆنی نی یە،و هەموو ماڵەكە پر دەبێت لە غاز و كەسیش پێی نازانێت و كارەسات روودەدات.

ئامادەکردنی-کامەران  کەریم