زایەڵە – 859 خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران .
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى (859) خوێندکار و قوتابى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ چەندین ساڵە کارئاسانى تەواو کراوە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هەرێم ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (859) خوێندکار و قوتابى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2022-2023).
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایى لە دەرچوانى شارى کەرکوک و خانەقین و شەنگال و تەواوى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان دەکەین و هیوا دەخوازین لە ماوەى خوێندنەکەیان لە زانکۆکان بتوانن بە زانست و زانیارى خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەن.
بۆ خوێندنەوە لیستى وەرگیراوان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1SGyLyafrFoQYc170s_NxiGPMAkJuQIul/view?usp=share_link
ئامادەکردنی- کامەران کەریم