زایەڵە - عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم داتایانە لە لایەنی فەرمی وەرگیراوە
تێکڕای کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانیەکان لە مانگی ١١ی ٢٠٢٢پارێزگای سلێمانی.+پارێزگای هەڵەبجە+ئیدارەی راپەرین. 13:02( سێزدە کاتژمێرو ٢ خولەک) لە نێو سلێمانی هەندێک ناوچە زۆر زیاتری هەیە لە هەندێکی دیکە..پارێزگای دهۆک. 14:35 (چواردە کاتژمێرو سی و پێنج خولەک) هەیە (١١ کاتژمێرو هەیە ١٨ کاتژمێر) .
وتیشی، پارێزگای هەولێر. 14:26.. (١٤ کاتژمێرو بیست و شەش خولەک)ئیدارەی گەرمیان. 18:34( ١٨ کاتژمێرو سی و چوار خولەک). لە سلێمانی چوار پرۆژە بە هۆی سیستمی پری پەید کارەبای بەردەوامیان هەیە( قەیوان ستی، بەرزایەکانی سلێمانی، پاشا ستی، بەرزایەکانی بە هۆی پرپەیدەوە.. بەڵامی بەشێکی زۆر لە ماڵەکان هاوبەشی کارەبای نیە تاوەکو ئێستا.. ئەمەش نادادیەکی گەورەیە.. خەڵکێک کارەبای ٢٤ کاتژمێری هەبێت و هیچ پارەیەک نەدات.
کارگە گەورەکانیش کارەبایان بەردەوامە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم