زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات "تا ئێستا زیاتر لە 31 ملیۆن لیتر نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەرێم دابەشكراوە و زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتەكە سوودمەند بوون".
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "تا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی كانونی یەكەمی 2022 لەسەرانسەری ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان 31 ملیۆن و 307 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوە و 156 هەزار و 539 خێزان سوودمەند بوون لە وەرگرتنی بەشە نەوت".
باسی لەوەشكردووە "لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران  هەشت ملیۆن و 454 هەزار و 400 لیتر دابەشكراوە و 42 هەزارو 272 خێزان سوودمەند بوون و لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین 12 ملیۆن و 213 هەزارو 800 لیتر دابەشكراوە و 61 هەزار و 60 خێزان سوودمەند بوون و  لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ 10 ملیۆن و 639 هەزارو 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 53 هەزارو 198 خێزان سوودمەند بوون لە وەرگرتنی نەوت".