زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، چەند ساڵە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە نەیانتوانیوە کێشەوگرفتەکانی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربکەن، ئەو یاسایەش کە لەپەرلەمان دەرچوو (یاسای پەروەردەو فێرکردن) ڕاستە کەیسی مامۆستایانی وانەبێژی بەیاسایی کرد بەڵام لەئاست داواکاری و چارەسەری گرفتەکانیاندا نەبوو، بۆیە جارێکیتر مامۆستایانی وانەبێژ پەنایان بردەوە بۆ شەقام و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن.
وتیشی، داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوایە، پێویستە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە لەئاستی بەرپرسیاریدابن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان و چۆن سود لە خزمەت و پڕکردنەوەی میلاکیان وەردەگرن بەهەمان شێوەش مافەکانیان بدەن و مافی ئەوانیش تەنها داوای دامەزراندنە.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم