زایەڵە -  وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ڕێنماییەكانی ڕاگرتنی هێڵی سفری ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە مەلەفی شارەكان ڕادەستی پۆلیس دەكرێت و عێراق ڕەتیدەكاتەوە خاکەکەی بۆ هێرشكردنە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ بەكاربهێنێت.

ڕەسووڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرە ئەمنییەكان جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی سنوورەكان لە هێزەكانی پاسەوانی سنوورەوە و ڕاگرتنی هێڵی سفر لەگەڵ هەردوو وڵاتی دراوسێی ئێران و توركیا، ئاماژە بە گرنگی بەهێزكردنی سەركردایەتی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بە چەك و كەرەستە و خەڵك بۆ دڵنیابوون لەوەی كە سنوورەكان بە باشی پارێزگارییان لێدەكرێت.

جەختیشی كردەوە: عێراق ڕەتیدەكاتەوە زەویەكەی بۆ هێرشكردنە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ بەكاربهێنێت، ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ هەیە و هەوڵدەدەین بەشێوەیەك پەرەیان پێبدەین كە خزمەتی بەرژەوەندیی لایەنەكان بكات، لەگەڵ پێویستی بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد : بەهێزكردنی سنوورەكان بە فەرماندەیی سەربازی دەسپێردرێت، گرنگترینیش پاراستنی سنوورەكان و هێڵی سفرە، ئاماژەی بەوەشكرد: كارەكان بەردەوامن بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە ساڵی 2019 بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.

سەبارەت بە ڕادەستكردنی دۆسیەی شارەكان بە پۆلیس، ڕەسووڵ جەختی لەوە كردەوە : كە ئەو ڕێنمایانەی دەركراون بریتین لەوەی كە پێویستە هێزەكانی پۆلیسی عێراق ئاسایشی ناو شارەكان بپارێزن، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی ناوخۆ توانای پاراستنی ئاسایشی هەیە و هەموو جومگەكانی هەیە كە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت ئاسایشی ناوخۆیی لە شارەكاندا بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەدا : كە سوپا دەبێت شارەكان بەجێبهێڵێت و لە كەمپەكانی خۆیدا بێت بۆ ڕێكخستنەوە، بەو پێیەی ئەركی ئەو بەرگریكردنە لە عێراق لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك لەسەر زەویەكانی، ئاماژەی بەوەشكرد : كە هەنگاوەكان بە وردی و پرۆسەكە بەڕێوەدەچن لە گۆڕینی هەندێك كەرتەكانی سوپا بە هێزی پۆلیس دەستی پێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئاسایشی ناوخۆ یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕوونیشیكردەوە : وڵات شاهیدی ئاسایش و سەقامگیرییە، ئەمەش بە قوربانیدانی گەورەی گەلی عێراق هات.