زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆزایەڵە ڕایگەیاند دادگای نەزاهەی گەرمیانمان لەهاتنە ناوەوەی چەندئۆتۆمبێلێک ئاگادار کردۆتەوە.
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی دادگای نەزاهەی گەرمیان و داواکاری گشتی گەرمیانمان کرد و ئاگاداریانمان کردەوە لە دۆسێی هاتنەناوەوەی ۸۳ ئۆتۆمبێلی خوارمۆدێل لە دەروازەی پەروێزخانەوە . شایەنی ئاماژە پێدانە ئەو ئۆتۆمبێلانە زیاد لە ماوەی یەک ساڵ دەبێت لە دەروازەی ناوبراو ڕاگیراون و پێشتر وەزارەتی دارای فرمانی گەڕاندنەوەیانی دابوو بە بیانوی ئەوەی بەبەڵگەنامەی ساختە داخلکراون و خوارمۆدێلن . بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هێنرانە ناوهەرێمی کوردستانەوە .
ئەوئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی ، ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێهێناو چاوەڕوانین لە ڕێگای دادگاوە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم