زایەڵە - کاریگەریی ئەو با وشک و ساردەی لە ئاڕاستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە لە زۆرێکی ناوچەکان چالاک بووە تا کاتەکانی پێش نیوەرۆی سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو با وشک و ساردەی لە ئاڕاستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک بووە تا کاتەکانی پێش نیوەرۆی سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٠کم/س و دواتر لەکاتەکانی شەودا بەخێرای کەمتر چالاک دەبێتەوە لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم/س و لە بەرەبەیانی دووشەمە ١٢-١٢-٢٠٢٢ کۆتایی دێت.
وتیشی، سبەی یەکشەمە ١١-١٢-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و روون ئەبێت ، پلەکانی گەرما زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم