زایەڵە - بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی بۆ كاروباری هونه‌ری رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران راسپیاردون له چوارچێوه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه 12 به‌شه‌خۆراك له ساڵكیدا به هاوڵاتیان بده‌ن.
ماهیر حه‌ماد جوهان بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی بۆ كاروباری هونه‌ری به رۆژنامه‌ی فه‌رمیی عێراقی وتووە، كه بودجه‌ی عێراق له كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانیدا سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كێك له‌وانه به‌هاناوه‌چونی چینی هه‌ژاری عێراقه ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه بۆیان.حكومه‌ت پلانی هه‌یه به‌شه‌خۆراكی سه‌ره‌كی له به‌شه خۆاكی مانگانه‌دا دابین بكات كه 12 جار دابه‌شكردنی خۆراك له‌خۆ بگرێت
وتیشی، دابینكردنی ئه‌و به‌شه‌خۆراكه كه له ساڵێكدا 12 جار بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان و زامنكردنی ئه‌وانه‌ی تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، له بودجه‌ی 2023دا جێگیر كراوه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
December 11, 2022