زایەڵە - لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بەهۆی پەت ئاڵان لە ملی و کەمبوونەوەی رۆشتنی ئۆکسجین بۆ مێشکی گیانی لەدەستدا.
د. به‌رزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پزیشكى دادى سلێمانى راگه‌یاند، ئەو منداڵە "په‌ت له ملى ئاڵاوه و تووشى تاسان بووه و ئۆكسجینى كه‌م چووه بۆ مێشكى، به‌و هۆیه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و 8 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
د. بەرزان دەشڵێت منداڵەکە، کە لە رەگەزی نێرە، لەو ماوەیەدا بەهۆی کەم رۆشتنی ئۆکسجینەوە بۆ مێشکی تووشی هەوکردنی مێشک بووە، بۆیە گیانی لەدەستداوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم