زایەڵە - شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە هاوپەیمانێتییەکی سیاسی کشایەوە.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانێتی تەقەدومی سوننەکان ڕاگەیاند.
نەهرۆ کەسنەزانی لە نوسراوێکدا دەڵێت، "پاڵنەری هاوپەیمانێتی ئێمە لەگەڵ ئێوە بە مەبەستی زیادکردنی هاوبەشی نیشتمانی و کارکردنی هاوبەش بوو بۆ خزمەتی وڵاتە خۆشەویستەکەمان، بەڵام ئێمە هیچ یەکێک لەو هەنگاوانەمان لە هاوپەیمانێتییەکە نەبینی."