زایەڵە - بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، ڕێگایەکی نوێ لە نێوان دەربەندیخان- زەڕایەن دروست دەکەن و پرۆژەکەش تەندەرینی دەرچووە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند ،رێگایەکی بەدیل دروستدەکەین لە نێوان زەڕایەن و ناوتاق و دەربەندیخان، کە درێژییەکەی ٢٢ کیلۆمەترە و بودجەکەی ٨ ملیار دینارە.
وتیشی ،ڕەزامەندی پرۆژەکە دراوە، تەندەرین بۆ کۆمپانیا دەرچووە، ئەگەر کەشوھەوا لەباربێت لە ماوەیەکی نزیکدا کارکردن تێدا دەستپێدەکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم