زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕوونکردنەوە بە سەرجەم هاوڵاتیان دەدەین لە ئێستادا تیمەکان کاری دانانی فسفۆڕ و هێماکردن دەکەن لە تونێلی دەربەندیخان لە کاتی کۆتای هاتنی کارەکان یان دەکرێتەوە بەڕووی شۆفێراندا وە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە تەواووبونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێل و دواخستنی کاتی کردنەوەی دەکرێت تا کاتی سەردانی بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
وەک پێشتر قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاندبوو گرفتی سەرەکی ئێمە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان نیە بەڵکو دابینکردنی ڕێگایەکی بەدیلە بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و جیاکردنەوەیانە لە ئۆتۆمبێلی بچوک بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنورەکە.
خۆشبەختانە لەگەڵ کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەلایەن بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق - زەڕایەن بە درێژای (٢٢) کیلۆمەتر دادەنرێت و کارکردن تیایدا دەستپێدەکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم