زایەڵە - روژنامه‌نووس و چالاكوانێک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "پێویسته یه‌كێتی گرێبه‌ستێكی ئه‌مه‌كداری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پله تایبه‌تەکانی ئیمزا بكات تاكو پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانی حزبه‌كه‌یان."
فوئاد عوسمان روژنامه‌نووس و چالاكوان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، گومان له‌وه‌دا نیه به درێژایی ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی له دوای راپهرێندا، دیاری كردنی پله‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه بوه و حزبه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ئه‌و حزبانه تاچه‌ند موفه‌ق بووینه له دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو یان به روێكی تره‌وه بلێم ئه‌و دوو حزبه كه‌سی شایسته‌یان داناوه یان نا ئه‌وه باسێكی تره باسی من لێره پابه‌ند بوونی ئه‌و پله تایبه‌تانه‌یه به ئه‌ركی حزبی. كاتێ حزب كه‌سێك دیاری ده‌كات بۆ پله تایبه‌ت ده‌بێ ئه‌و كه‌سه تا چه‌ند پابه‌ندی داواكاری حزبه‌كه‌ی بێت؟ و تاچه‌ند حزبه‌كه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وى كه‌سه‌دا بكات كه پابه‌ندی بریاره‌كانی حزبه‌كه نابێ؟ ئایه فه‌رزه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه پابه‌ن بێت به‌و پرانسیپ و بۆچونانه‌ی كه حزبه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یبێت؟ لێره‌دا من باسی دوا بریاری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قوباد تاله‌بانی ناره‌زایی له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه تیمی حزبه‌كه‌ی وه‌ك ناره‌زاییه‌كان ده‌وام نه‌كه‌ن و نه‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی تری حكومه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێكی دیاری كرا.چونكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به بروایه‌كی به تینه‌وه وه‌ك شه‌ریكێك له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌شداری نووسینه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی كردوه هه‌ر بۆیه مافی خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته سه‌ر ورد و درشتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌رنامه بكات كه خۆی له‌و به‌رنامه دیاری كردوه.لێره‌دا ئه‌وه‌ی من به‌رچاوم ده‌كه‌وێت و ده‌پرسم جگه له چه‌ند وه‌زیرێك زۆرینه‌ی پله تایبه‌ته‌كانی كه بریتین له وه‌زیر و بریكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار ده‌وام ده‌كه‌ن و پابه‌ندی بریاری سه‌روی خۆیان یان باشتره بلێن ئه‌و حزبه نه‌بوون كه دایناون.
ڕونیشیکردەوە ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌وڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان یان سه‌رۆكی تیمی حزبه‌كه‌یان كه ده‌ری كردوه، بێ ئاكام بێت و داواكانی جێگه‌ی خۆی نه‌گرێت، بۆ ئه‌وه من پێم وایه كارێكی ئهكجار نابه‌جێیه چونكه حزبه‌كه‌یان كاتێ به‌شداری حكومه‌تێكی كردوه وه‌كو شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شی به‌شدار بووه له‌و حكومه‌ته به‌لام كاتێك پاڵسهنگی تێك ده‌چێت و ئه‌و داوایانه‌ی كه حزبه‌كه هه‌یه‌تی فه‌راموش ده‌كرێت، پێویسته سه‌رجه‌م كادیر و ئه‌ندام و پله تایبه‌ت و ناتایبهیش پابه‌ندی هه‌ر بریارێك بن كه ده‌درێت تاكو هه‌وله‌كان جێگه‌ی خۆی بگرێـ و بۆ ئه‌وه‌ش كاتێك حزبه‌كه بریارێك ده‌دات پێویسته یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ههولوێست سه‌رجه‌م ئه‌و كارمهن و پلهتایبهتانهی له‌سه‌ر ئه‌و حزبه حسابن پابه‌ند بن تاكو هه‌وڵه‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌مدار بێت و بێته هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان. لێره‌دا حزبیش تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌مته‌ر خه‌مه به‌تایبه‌تی قیاده‌ی حزب ( ی ن ك) چونكه كاتێك كه‌سێك دیاری ده‌كرێت هیچ پابه‌ندیه‌كی حزبی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنن و به مه‌حسوبیه‌تی دیاری ده‌كرێ دور له بنه‌مای توانا و لێهاتووی و پابه‌ند بوونی حزبی..
هه‌ر بۆیه كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی پله‌ی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێ ته‌نها و ته‌نها خه‌ریكی پاراستنی بهرژهوهندیهكانیهتی وئه‌وه‌ی بیری لێنه‌كردبێته‌وه حزبهكهییهتی ته‌نانه‌ت له كاتی هه‌ڵبژاردنیشدا نه‌ك هه‌ر كار بۆ حزبه‌كه‌ی ناكات به‌ڵكو ده‌نگیشی پێنادات و نمونه‌شمان زۆره .لێره‌دا من باسی هه‌مووی ناكه‌م كه‌سانێكی زۆریش هه‌یه پابه‌نده حزبیه‌كانیان به‌و په‌ری دڵسوزانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به ئه‌مه‌كن بۆ به رێبازی ئه‌و حزبه‌ی كه دایناون.
پێویسته لێره‌دا ته‌ئكید له‌وه بكه‌ینه‌وه كه پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی پشتبه‌ستو به توانا و لێهاتووی و پابه‌ندی حزبی و پله‌به‌ندی پله تایبه‌ت دیاری بكات و گرێبه‌ستێكی ئه‌مه‌كداری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و پله تایبه‌تانه ئیمزا بكات تاكو پابه‌ند بن به ورد و درشتی بڕیاره‌كانی حزبه‌كه‌یان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
December 21, 2022