زایەڵە - رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری لە ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی عێراقی له ناوچه‌كانیان به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ده‌دات.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە ئەوە داوە، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار و 464 خێزان له 10 پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق له شوێنه‌كانیان كۆچیان كردووه و هۆكاری سه‌ره‌كیش دیارده‌ی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و کەمبوونەوەی ئاوە.
لای خۆیەوە جیۆرجی جیگۆری، سه‌رۆكی نێرده‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، ڕایگەیاند: "رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2018ـوه چاودێریی روداوه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ده‌كات و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رییه‌كانی هێنده به‌هێزن کە بووەتە هۆکاری کۆچکردن".
هۆشداریش دەدات، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانه ژینگه‌ییانه زیاتربن، ئه‌وا رێژه‌ی كۆچی دانیشتووان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم