زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەپێناو پەرەپێدان و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ كڕینی مەڕەشە و بۆری بۆ بەشێك لە سەوزاییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند نەمامگەیەكی تایبەت بە خۆی هەیە كە بە بەردەوامی گوڵ و نەمام بەرهەم دەهێنن و دواتر بە سەرپەرشتیی تیمەكانی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر لە دوورگە ناوەندی و شوێنە گشتییەكان بە مەبەستی جوانكردنی سیمای شار و بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر، ئەو گوڵ و نەمامانەی بەرهەم هاتوون، دەچێندرێن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم