زایەڵە - فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2022ـەوە تاوەکو 1ـی کانوونی دووەمی 2023 لە سەرجام دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە رۆژی یەکشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2022ـەوە تا 1ـی کانوونی دووەمی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی دووشەممە 2ـی کانوونی دووەمی 2023، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ساڵانە بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون (کریسمس) و هاتنی سەری ساڵیی نوێی زایینییەوە پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت، هاوکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی و ئامادەکاری بۆ دەکرێت و ژمارەی گەشتیاران لەم کاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە زیادبوون دەکات.
لە 2021 نزیکەی 147 هەزار گەشتیار بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و زۆرینەیان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.