زایەڵە - کاروان گەزنەیی  ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،   بازگەکان، بەوتەی خۆیان، بۆ ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانن نەک وەرگرتنی باج و سەرانە! بارهەڵگر هەیە سێ جار گومرگی بارێکی داوە، دووجار لە ناوخۆ و جارێک لە خاڵی سنووری.

وتیشی،  ئەم پسوڵەی پشکنینی سۆنەرە بۆ بارهەڵگری بەتاڵکراوە واتا بارهەڵگرەکە هیچ بارێکی پێ نەبووە، بەڵام پارەی لێ وەردەگیرێت، ئەم زوڵمە بۆ. لەوەش سەیرتر، شۆفێرەکە ناوێکی وتووە، کە ناوەکە هەر بوونی نەبووە؛ ئەمان بۆیان گرنگ نیە ناوەکە چیە، گرنگ پارەکە وەربگرن.

ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو،  زیاتر لە چەندان جار ئەمانە و چەندان نمونەی هاوشێوەمان داوە بە وەزارەتی دارایی، بەڵام ناتوانن ڕێگریشی لێبکەن ئەم تاڵان و سەرانە وەرگرتنە تاکەی.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم