زایەڵە ـــ پزیشکەکانی بەڕازیل ڕایانگەیاند یاریزانی ئەفسانەیی جیهان بە هۆی نەخۆشینەکانی دڵ و گورچیلەوە لە نەخوشخانە بانەجایە.
پێلێ تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە و ماوەیەک لەمەو پێش لە خەستەخانەی ئالبێرت ئەنشتەینی سائۆپائۆلۆ بانەجا بووە و بە پێی ڕاگەیاندنی پزیشکان نەخۆشینەکانی ناوبراو پێشڕەویی کردووە و زیاتر زاڵ بووتەوە ملیا.
ناوبراو لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021ی زاینییدا بۆ دەرهێنانی توومۆری ڕیخوڵەی گەورە لە ژێر نەشتەرگەریدا بووە. سێ حەوتە لەمەو پێشیش بۆ بەڕێوە بردنی کار و ڕەوتی دەرمانی کیمیایی، لە خەستەخانەدا بووە کە تووشی چڵک لێکەوتنی هەناسەلێدان بووە. پاش بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی گیاندانی یاریزانی ئەفسانەیی توپیپێ بڵاو ببووەوە و بوو بە هۆی کۆبوونەوەی جەماوەری ئەو شارە هەمبەر بەو نەخۆشخانەیە، بەڵام ئەوەندەی نەخایاند کچەکانی پێلە ئەو هەواڵەیان ڕەت کردەوە.
کچەکانی ناوبراو لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕایانگەیاند بە هۆی بڕیاری پزیشکان لەبارە باوکیانەوە باشتر وایە کریسمەسی ئەمساڵ لە نەخۆشخانە و لە گەڵ باوکیاندا بەسەر بەرن.