زایەڵە - وەزارەتی شارەوان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانكردنی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردن و دروستكردنی شۆستە و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە قەزای عەنكاوە لە پارێزگای هەولێر.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە گوژمەكە ڕایگەیاند: جەنابی كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكان و دروستكردنی شۆستە و گەیاندنی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە كەرتی 128ی عەنكاوە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو گوژمەیە لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی عەنكاوە، گوتیشی: ئەو گوژمەیە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی عەنكاوە و لەڕووی خزمەتگوزارییەوە شارۆچکەکە هەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوە و ئاستی خزمەتگوزارییەكان تێیدا بەرز دەبێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم