زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند، لەپێناو باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شار و شارۆچكە و گوندەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 18 ملیۆن دینار بۆ دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گوندی سەربیش برادۆست لە ناحیەی سیدەكان لە قەزای سۆران.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بەپێی پلانی ساڵی 2022 و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت و ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی گوندەكە لێی سوودمەند دەبن.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم